دوای دەرکەوتنی وەک ئەستێرەیەک و درەوشانەوە لە یاریگاکانی کوردستان ، ئاسۆ رۆستەمی ھێرشبەری یانەی نەورۆز کە لەئێستادا پەیوەندی کردوە بە یانەی سالمییەی کوێتی ،
لە پای ئەو خزمەتەی کە بە وەرزشی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی کردویەتی ،ئەمرۆ رێکەوتی (٢٠٢٢/٦/٢٦) و لە بارەگای بۆرد لە لایەن بەرێز (سەرتیپ عەلی)لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی ن ک) قەڵغانی رێزلێنانی پێدرا،
ھاوکات ئاسۆ رۆستەمیش سوپاس و پێزانینی بۆ بۆردی وەرزشی دوپاتکردەوە کە ھەمیشە و بەبێ جیاوازی یانە و یاریزان و وەرزشکاران بەسەر دەکەنەوە.
راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک)