ئەگەر زۆرکات هەست بە ماندوێتی و شەکەتی دەکەیت، پێستت زەرد و بێرەنگە، کێشە لە هەناسەدانتدا هەیە، ئەوا دەبێت بزانیت ئەوا رێژەی ئاسن لە جەستەتدا کەمە.
ماڵپەڕی ” health” لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو خواردنانە کردووە کە ئاستی ئاسن لە جەستەتدا بەرزدەکەنەوە، بەم جۆرە:
سپێناخ: مەڵبەندێکی باشی پۆتاسیۆم و ڤیتامینK و Bیە.
گۆشت و جگەر: دەوڵەمەندن بە ئاسن و ڤیتامینە بەسوودەکان.
پاقلەمەنییەکان: وەك پاقلە، نۆك و نیسك، بەزالیا و سۆیا دەوڵەمەندن بە ئاسن و ترشی فۆلیك و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.
میوەی وشککراوە و چەرەزات: وەك خورما، کشمیش، گوێز، بادەم و قەیسی وشککراوە دەوڵەمەندن بە ئاسنو کالسیۆم و مەگنیسیۆم.
ماسی: بەتایبەت تونە دەوڵەمەندە بە ئاسن، ئۆمێگا-٣ کە تەندروستی مێشك و دڵ باشتر دەکەن