برایه‌تى بووه‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى كوردستان

به‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، یانه‌ى برایه‌تى بووه‌ پاڵه‌وانى یه‌كه‌م چاپى جامى سوپه‌رى كوردستان پاش بردنه‌وه‌ى له‌ سیروانى نوێ.

له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ١-١٠-٢٠٢٢ یارى جامى سوپه‌ر له‌ نێوان سیروانى نوێ و برایه‌تى به‌رێوه‌چوو، یارییه‌كه‌ له‌ كاتى یاسایی به‌ بێگۆڵ كۆتایهات.

پاش په‌نا بردنه‌ به‌ر لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان برایه‌تى توانى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و ببه‌نه‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى كوردستان .

سپۆرت میدیا

فۆتۆ:دیمه‌نێكى یارییه‌كه‌ به‌ كامێراى یوسف كه‌ركوكى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز