![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2022/10/311289959_2290622781100726_7015906134692170203_n.jpeg?resize=700%2C467&ssl=1)
بڕیاره رۆژى شه‌ممه ٨-١٠-٢٠٢٢ په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانى یه‌كه‌م چاپى پاڵه‌وانێتى دۆستانه‌ى جامى سلێمانى دابدرێته‌وه ، كه به هاوبه‌شى نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى و لقى سلێمانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى پارما به‌رێوه‌ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتییه‌كه چوار تیپ به‌شدارییان كرد، هه‌ریه‌كه له سلێمانى و سه‌یدسادق و چوارقوڕنه‌و چه‌مچه‌ماڵ و جگه له‌مه‌ى كۆتایی سێ تیپ جه‌نگى بوونه پاڵه‌وان ده‌كه‌ن .
رۆژى شه‌ممه له‌سه‌ر یاریگه‌ى كه‌مال سه‌لیم دوو یارى كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت كه به شێوه‌ى خول بوو ، له سه‌عات ١:٣٠ سلێمانى به دوو خاڵه‌وه به‌رامبه‌ر چه‌مچه‌ماڵ ده‌وه‌ستێته‌وه .
له سه‌عات ٣:٣٠ له هه‌مان یاریگا سه‌یدسادق و چوارقوڕنه به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه كه هه‌ردووكیان ئه‌مانیش خاوه‌ن چوار خاڵن .
بڕیاره پاش هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش مه‌راسیمێكى گه‌وره‌و شایسته به پاڵه‌وانێتییه‌كه بكرێت و كۆمپانیاى سپۆنسه‌ریش خه‌ڵاتى دارایی تیپه‌كان ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانىیش جام و میدالیاى تایبه‌تى به تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دروستكردووه .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت