دێرین به‌ره‌و پاڵه‌وانێتیی ئاسیا ده‌چێت

دێرین به‌ختیار، یاریزانى كوردى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ و هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق مه‌شقه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى گۆره‌پان و مه‌یدان ئاسیا كه‌ بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانى كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ وڵاتى كوه‌یت به‌رێوه‌بچێت .

یاریزانه‌ كورده‌كه‌ى شارى سلێمانى له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌ر شه‌مام سه‌مه‌د له‌ شارى به‌سره‌ دووه‌م كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى چڕكردۆته‌وه‌ پێش گه‌شته‌كه‌ى بۆ كوه‌یت پاش ئه‌وه‌ى له‌ شارى هه‌ولێریش كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ئه‌نجام دا .

دێرین یاریزانى راكردنى 100 مه‌تر به‌ربه‌ستى كچانه‌و هاوكات خاوه‌نى میدالیاى وڵاتانى عه‌ره‌بیشه‌ .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز