تۆپى پێ و ده‌ستى دیاله‌ له‌ سلێمانییه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى نوێى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، یانه‌ى دیاله‌ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى له‌ شارى سلێمانى كردۆته‌وه‌ .

كه‌مپه‌كه‌ى ئه‌و تیپه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و به‌ده‌ر له‌ چه‌ندین كه‌مپى مه‌شق و راهێنان یارى دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

هاوكات تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى دیاله‌ش ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى نوێى خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌ نایابه‌كانى عێراق له‌ شارى سلێمانى له‌ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى چڕدایه‌ .

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز