نه‌ورۆزو هه‌ولێر یارییان هه‌یه‌

له‌ جه‌وله‌ى دووه‌مى یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق ، دوو یانه‌ى كوردى خوله‌كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ یارییان هه‌یه‌ .

نه‌ورۆز كه‌ یاریگه‌ى زه‌وراى كردۆته‌ یاریگاى خۆى پاش ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى له‌ یاریگاى هه‌ولێر یاریبكات میواندارى یانه‌ى كه‌رخ ده‌كات و یارییه‌كه‌ش ئه‌مرۆ له‌ كاتژمێر 3:00 به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان جه‌وله‌ له‌سه‌ر یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى كاتژمێر 7:30ـى ئێواره‌ هه‌ولێر میواندارى كاره‌با ده‌كات .

سپۆرت میدیا- دێسكى عێراق

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز