شۆخان به‌ سوپه‌رهاتریكه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

شۆخان نوره‌دین، یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق رووى له‌ خولى سعودى كردو له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى به‌ درێسى شینى یانه‌ى هیلالى سعودى توانى سوپه‌ر هاتریك تۆماربكات.

شۆخان، رۆژى هه‌ینى به‌ ره‌سمى وه‌ك یاریزانى یانه‌ى هیلالى سعودى ناسێندرا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ مێژوییه‌كانى سعودیه‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌ب و جیهانیش ، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م جه‌وله‌ى یارییه‌كانى خولى ژنانى یانه‌كانى سعودیه‌ كه‌ هه‌شت یانه‌ به‌شدارده‌بن و به‌ سیستمى چوون و هاتن ده‌بن یارییه‌كانى ، شۆخان توانى سوپه‌ر هاتریك له‌سه‌ر تۆڕى یانه‌ى شه‌باب تۆماربكات كاتێك یانه‌كه‌ى 4-2 براوه‌ بوو.

شانبه‌شانى شۆخان دوو یاریزانى ترى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق روویان له‌ خولى سعودیه‌ كرد كاتێك زه‌ینه‌ب عه‌باس رووى له‌ ئیتحادو ته‌باره‌ك ره‌حمانیش چووه‌ یه‌مامه‌وه‌ .

سۆزیار یوسف

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز