
له خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، ریال مه‌درید یارى چوونى كلاسیكۆى خوله‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به كۆتایی هێنا.
له‌سه‌ر یاریگاى سانتیاگۆ بیرنابیۆ، له جه‌وله‌ى نۆیه‌مى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید میواندارى بارسێلۆناى كرد‌و یارییه‌كه‌ش ٣-١ له به‌رژوه‌ندى ریال مه‌درید كۆتایهات.
گۆڵه‌كانى ریال مه‌درید له رێگه‌ى بنزێماو ڤالڤێردى و رۆدریگۆ تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى بارسێلۆنا فێران تۆریس نووسیه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش به جیاوازى سێ خاڵ ریال مه‌درید له لوتكه‌ى خوله‌كه پێش بارسا كه‌وت .
سپۆرت میدیا- دێسكى جیهانى