پێشمه‌رگه‌و سله‌یخ دوا ئاماده‌كاریان تاقى ده‌كه‌نه‌وه‌

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سله‌یخ له‌ شارى سلێمانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى كردۆته‌وه‌و رۆژى دووشه‌ممه‌ ١٧-١٠-٢٠٢٢ یارییه‌كى دۆستانه‌ ئه‌نجامده‌دات .

یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ى سله‌یخ به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌و به‌ دیاریكراوى له‌سه‌ر یاریگاى فه‌رمانده‌ى به‌رێوه‌ده‌چێت .

هه‌ردوو یانه‌ به‌شدارن له‌ خولى پله‌یه‌كى عێراق كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو یارییه‌كانى ئه‌و خوله‌ ده‌ستپێبكات .

سپۆرت میدیا- سلێمانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز