ڕێکخەرانی یارییەکانى مۆندیالى 2022ـى قه‌ته‌ر ڕایانگەیاند، فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانى ئه‌و جامه نزیک دەبێتەوە لە سێ ملیۆن دۆلار پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە به نزیكه‌ى یه‌ك مانگ.
کۆڵین سمیس، بەرپرسی کارگێڕی مۆندیالى قه‌ته‌ر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی 2 ملیۆن و 89 هەزار بلیت کە فرۆشراون، 10 وڵاتی سەرەکی کڕینی بلیتەکان بریتین لە قەتەر، ئەمریکا، سعودیە، به‌ریتانیا، مەکسیک، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەرەنسا، بەرازیل و ئەڵمانیا.
هه‌رچى جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهانیه سه‌باره‌ت به فرۆشتنى بلیته‌كان ده‌ڵێت ، 240 هەزار پاکێجی میوانداری بۆ پاڵەوانێتییەکە فرۆشراوە کە ماوەی مانگێکە، بەمەش بووەتە سەرکەوتووترین بەرنامەی میوانداری تا ئێستا.
قەتەر بچووکترین وڵاتە کە میوانداری مۆندیال له مێژوودا ، پێشبینى ده‌كرێت 1.2 ملیۆن سەردانکەر بچێته ده‌وحه له كاتى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى مۆندیال ، کە یەکەمجارە لە وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.
سپۆرت میدیا- دێسكى جیهانى