نەورۆز گڕی بەردایە زاخۆ

نەورۆز لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی نووسیەوەو سێ خاڵی لە زاخۆ سەند.

لەسەر یاریگای زاخۆ، لە جەولەی چوارەمی خولی نایاب ، نەورۆز بووە میوانی زاخۆو یانەکەی شاری سلێمانی توانی ٢-٠ یارییەکە بباتەوە.

گۆڵەکانی نەورۆز لە رێگەی گۆڵێکی هەڵەی یاریزانێکی زاخۆو گۆڵێکی مارادۆنای بەرازیلی نووسرایەوە .

بەو ئەنجامەش نەورۆز بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ هاتە پلەی سێیەمی ریزبەندی و زاخۆش لە چوار یاری خاوەنی تەنیا ٣ خاڵە

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز