هەڵبژاردەی کاراتی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتی جیهان له‌سه‌ر ئاستى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان دەکات كه ركابه‌رییه‌كانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له شارى قۆنیا له وڵاتى تورکیا ده‌ستپێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش بە 16یاریزان و 3ڕاهێنەریش به‌شداره كه به‌شى زۆرى یاریزانه‌كان كوردن و رابه‌ر زاهیری راهێنه‌ریش كوردانه رێنمایی به یاریزانان ده‌دات .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان هەڵبژاردەی عیراق بە (8)یاریزانەوە دەستپێدەكات كه (6)یاریزانی ئە كادیمای كاراتی شۆتۆكانی خورماڵ (2)یاریزان چەمچەماڵن .
به پێى وته‌ى رابه‌ر زاهیرى راهێنه‌ر ، یاریزانه‌كان زۆر بە باشی و بە شێوەیەكی بە هێز خۆیان ئامادەكردووه‌و چاوه‌ڕوانى به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیا ده‌كه‌ن .
سپۆرت میدیا