سپۆرت میدیا
فۆتۆ؛ حەمودی جەباری
له قۆناغى به‌رایی جامى عیراق بۆ تۆپى پێ، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ماڵئاوایی كرد‌و یانه‌ى گازى شیمالى كه‌ركوك گه‌یشته قۆناغى سه‌ره‌كى جامه‌كه .
ئه‌مرۆ هه‌ینى له شارى كه‌ركوك هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و گازى شیمال به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه .
یارییه‌كه له كاتى ئاسایی به گۆلێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات ، پاش په‌نا بردنه به‌رلێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه، گازى شیمال توانى سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ربكات و پلیتى گه‌یشتن به قۆناغى ٣٢ـى جامه‌كه مسۆگه‌ر بكات و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ماڵئاوایى له جامه‌كه كرد .