هه‌رێز جه‌مال
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م یارى مۆندیالى قه‌ته‌ر 2022 به یارى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌رى میواندارى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئیكوادۆر له سه‌عات 7:00 له‌سه‌ر یاریگاى (ئه‌ل به‌یت) ده‌ستپێده‌كات.
وه‌ك نه‌ریتێكى هه‌میشه‌یی پێش ده‌ستپێكى یه‌كه‌م یارى به چه‌ند سه‌عاتێك ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت،بۆ ئه‌م چاپه تیپى میوزیكى «BTS» ناسراوى وڵاتى كۆریاى باشوور ئاهه‌نگه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و چه‌ند سه‌عاتێك به گۆرانیه‌كانیان جۆش و خرۆش ده‌ده‌ن به ئاماده‌بووان، هاوكات بڕیاره له په‌راوێزى ئاهه‌نگه‌كه‌ش چه‌ندین نمایشى كلتورى وڵاتى قه‌ته‌رو ناوچه‌كه نمایش بكرێت. لیژنه‌ى رێكخه‌رانى یارییه‌كانى مۆندیال ئاشكرایان كردووه، ئاهه‌نگه‌كه‌و یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیال له چه‌ندین كه‌ناڵى جیاوازى جیهانه‌وه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت.
لەو کاتەوەی قەتەر توانی میوانداری مۆندیالی 2022 بباته‌وه، بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی مۆندیالێکی بێ وێنە، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە عەرەبییە بووەتەوە،به تایبه‌ت ئەو ڕەخنانەی لە ڕۆژئاواوە لێی گیراوە، بەڵام کار لەسەر پێشکەشکردنی پێشکەوتووترین مۆندیال دەکات لە مێژووی یارییەکەدا.
قەتەر، چاوه‌ڕوانى میوانداریکردنی مۆندیالێكى ناوازه‌یه له رووى رێكخستنه‌وه ، تەکنەلۆژیای بێ وێنه‌ى ئاماده‌كردووه ، یاریگاکانی ساردکەرەوەى بۆ داناوه ، ناوبژیوانی رۆبۆتى ، شوێنى دانیشتنى نابینا‌كان له یاریگا، و چەندانی تریش بۆ ئەوەی لە سەرسامکردنی هەمووان سه‌ركه‌وتووبن . قەتەروەرزی زستانى دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ى مۆندیالى تێدا به‌ڕێوه‌بچێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هاویندا لە مانگی حوزەیران له‌و وڵاته،به‌وه‌ش ئه‌و نه‌ریته كۆنه نه‌ما کە وادەی ناسراو بۆ دەستپێکردنی مۆندیال له وه‌رزى هاوین بوو . هەڵبژاردەی قەتەرى رێكخه‌رى مۆندیال ، لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ئیکوادۆر ده‌یه‌وێت ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبهێنێت و یه‌كه‌م سێ خاڵ له كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كه شانبه‌شانى ئیكوادۆر، هه‌ڵبژارده‌كانى هۆڵه‌نداو سهنیگالیشى تێدایه بنووسێته‌وه.
قه‌ته‌ر كه زیاتر به عهنابى ناسراوه، پێشتر نەک هەر بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیای کردووه، بەڵکو بەشدارى لە جامی زێڕینی کۆنکاکاف كرد‌و هاوكات بەشداری پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوور كردووه ، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩ بانگهێشتێکی ره‌سمى لە لایەن یەکێتی ئەمریکای باشوورەوە بۆ هات ، بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی “کۆپا ئەمریکا”، كه دەرفەتێکی ناوازە بوو بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیال..
هه‌رچى ئیكوادۆرى یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشووره ، سێ جار به‌شدارى یارییه‌كانى مۆندیالى كردووه پێشتر ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ یارییه‌كانى له‌م مۆندیاله كردووه‌و دوا تاقیكردنهوهشى پێش گه‌شتكردن بۆ خاكى به‌رێوه‌چوونى مۆندیال یارییه‌كى دۆستانه بوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى عیراق كه یارییه‌كه به بێگۆڵ كۆتایهات.
بڕیاریشه فیكه‌ى ده‌ستپێكى یه‌كه‌م یارى مۆندیال له لایه‌ن ناوبژیوانى ئیتاڵى دانیلی ئۆرساتۆ،لێبدرێت و یاریدهدهرهكانیشى پێك دێن له سیر‌و كاربونی و ئالیساندرو گیالاتینی هاونیشتیمانى ده‌بن و ناوبژیوانى چواره‌میش ئیتیڤان كۆگاسى هه‌نگارى ده‌بێت.
یارى ده‌ستپێكى مۆندیال
قه‌ته‌ر – ئیكوادۆر
سه‌عات :7:00ـى ئێواره
یاریگا: ئه‌ل به‌یت
ناوبژیوان: ئیتاڵى دانیلی ئۆرساتۆ