
کچانی سیروان جارێکیتر بە باشترین ئەنجامەکان لەپاڵەوانێتی یانەکانی عێراق لەبەغدادەوە دەگەڕێنەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ئەنجامی تاك بەرە و بەغداد ڕۆشتن لە ئاستی تازەپێگەشتووان و پێشکەوتووان بەڵام لەکۆتاییدا لەئاستی تازەپێگەشتووان توانییان پلەی سێیەمی عێراق و چەندین ئەنجامی یەکەمی بچننەوە
ئەنجامی یاریزانەکان بەم جۆرەبوو
٭-ئاستی پێشکەوتووان:
۱- ئەسما صفدر پلەی یەکەم لە ٥۰۰۰م ڕۆشتن. ۲- ئاسیا عەزیز قادر پلەی یەکەم و تۆمارکردنی باشترین پێوانەی تایبەتی خۆی لەهەڵدانی ڕم.
۳- شنیار عبداللە پلەی یەکەم و تۆمارکردنی باشترین ژمارەی تایبەتی خۆی لە ڕاکردنی ۸۰۰م.
٭-ئاستی تازەپێگەشتووان:
۱- دێرین بەختیار پلەی یەکەم لەهەردوو یاری ۱۰۰م و هاوکات و ٤۰۰م بەربەستدا.
۲- فریشتە حسین پلەی یەکەم لە ڕۆشتنی ۳۰۰۰م و هاوکات پلەی دووەم لەڕاکردنی ۱٥۰۰م.
۳- مەستان عمر پلەی دووەم لەهەردوو یاری ۱۰۰م و ٤۰۰م.
٤- ئیلاف ئاراس پلەی دووەم لە ڕاکردنی ۱۰۰م بەربەست و پلەی سێیەم لەڕاکردنی ۲۰۰م.
لەهەمان کاتدا یاریزانان(فریشتە،ئیلاف،دێرین و مەستان)لەڕاکردنی پۆستەی تێکەڵ توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.