شاجوان جەبار گۆڵپارێزی كوردی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق روو دهكاته خولى سعودیە.
گرێبهستهكهى شاجوان بۆ ماوەی سێ مانگ دهبێت و پهیوهندى به یانەی نسور زەهەبیە دهكات .
شاجوان پێشووتر بۆ تیپەكانی فوتساڵی كچانی یانەكانی سیروانی نوێ و قووەجەویه و دوكان یاری كردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق جامی پاڵەوانێتی فوتساڵی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای بەدەستهێنا.
بهو گرێبهستش شاجوان دەبێتە یەكەم كچە گۆڵپارێزی كورد ژیانی پیشەگەریی لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان بنووسێتهوه .
سپۆرت میدیا