ئێوارەی دووشەممە ٥-١٢-٢٠٢٢ یاریەکانی پاڵەوانیەتی دۆستانەی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بۆ ئاستی لاوان بەڕێوەچوو
لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە یەکەمین یاری خۆیدا لە یاریگایی ئاشتی میوانداری لاوانی یانەی نەورۆزی کرد و بە دووگۆڵی بێوەڵام یاریەکەی لێ بردەووە، گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە خولەکی ٧٥ بە لێدانی سزا (بینەر ڕزگار) و لە خولەکی ٨٠ (خۆژی شکور) بە ئاسیستی دانەر فاخر تۆمارکرا، پێشمەرگە یەکەمین سەرکەوتنی تۆمارکرد و لە قۆناغی داهاتوو ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ دەبێتە میوانی لاوانی یانەی ئاشتی.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی