یاریزانێكى تۆپى سه‌رمێز له شارى سلێمانى ده‌بێته دووه‌م منداڵى خانه‌واده‌كه‌ى كه روو بكاته ئه‌و یارییه‌و له ده‌ركه‌وتنێكى ره‌سمی ئه‌و یارییه‌ش پله‌ى یه‌كه‌م مسۆگه‌ر ده‌كات .
محه‌مه‌د دلاوه‌رى ته‌مه‌ن 12 ساڵ كه براى ئانا دلاوه‌رى یاریزانى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه له رۆژانى رابردوو وه‌ك یاریزانێكى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كى تۆپى سه‌رمێزى كرد‌و توانى پله‌ى یه‌كه‌م بباته‌وه .
محه‌مه‌د له‌م ته‌مه‌نه‌وه ده‌یه‌وێت رێچكه‌ى ئاناى خوشكى بگرێت به پاڵپشتى باوكى و خانه‌واده‌كه‌ى كه پالپشتێكى سه‌ره‌كى ئه‌و دوو یاریزانه‌و له زۆربه‌ى یارییه‌كانیان ئاماده ده‌بن .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت