هەموو شتێک لەسەر شوشع بزانە

کارەکتەرێکی دیارە

سارەوان عەبدوڵا

ئێسە هەر بڕۆ ناو تیکتۆک و ڕیلی فەیسبوک و ئینیستاگرام ئەبینی تریندی یەکەمی وەرزشی ناوی (شوشع)ە..

شوشع پیاوێکی خاون پێداویستی تایبەتە لە جەزائیر، لە دایکبووی 1984، پیاوێکە زۆر حەزی لە تۆپی پێیە و بەردەوام خەریکی یاریکردنە و ڤیدیۆکانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تیکتۆک بڵاودەکاتەوە، بە سەدان هەزار بینەری هەیە لە هەموو جیهاندا.

هەندێک لە هاوڕێکانی شوشع سێ ساڵ لەمەوپێش پەیجێکی تیکتۆکیان بۆ دانا، نزیکی 160 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و بە نزیکەیی سێ ملێون کەس بینەری ڤیدیۆکانین لە پەیجەکانی ترەوە.
ئەم ناوبانگەی وایکردووە ببێت بە ئەستێرە لە وڵاتەکەی و نیشتمانی عەرەبی بەگشتی، هەر خولێک بکرێتەوە و ناوی شوشعی تێدابێت پڕ هاندەر ئەبێ و هەزاران کەس کۆئەبنەوە بۆ بینینی لە یاریگادا و هانیدەدەن، هەمووان تا یاری کۆتایی دێت هاوار دەکەن (ئەفسانە شوشع).
شوشع یاریزانێکی زۆر سادەیە، تەنانەت ناتوانێت تۆپێک کۆنتڕۆڵ بکات یانیش مەهارەیە یان پاسێکی دروست بدات یان گۆڵکارێکی بێ وێنە بێ، ئەو بەم هۆیانە نەبووەتە ئەستێرە بەڵکو سروشتە تەندروستییە نا لەبارەکەی و خۆشەویستی زۆری بۆ تۆپی پێ و شێوازی ئاهەنگگێڕانی دوای تۆمارکردنی گۆڵ وای کردووە خۆشەویستییەکی بێ ئەندازە بخاتە دڵی بینەرانییەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لینکی ڤیدیۆیەکی شوشع ئەنێم بەهیوام بینەری بن.

https://m.youtube.com/watch?fbclid=IwAR1USbk1OcyLPHu6KiEWMiezoS2xJsSgHc7mpc8ExGkdyKInKAjzukfw3wk&v=mMX8mB_14q0&feature=youtu.be&mibextid=Zxz2cZ

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز