تاقانه‌كه‌ى كوردستان سێیه‌مى عێراق بوو

زاخۆ ته‌نیا نوێنه‌رى یانه‌ كوردییه‌كان بوو

سپۆرت میدیا

تیپى باسكه‌ى كوڕانى یانه‌ى زاخۆ پله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراقیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یارى دیاریكردنى پله‌ى سێیه‌م كه‌ له‌ به‌غداد به‌رێوه‌چوو ، پاش بردنه‌وه‌یان له‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌ ئه‌نجامى 90-88 خاڵ یانه‌ كوردییه‌كه‌ توانى ئه‌و پله‌یه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات .


زاخۆ ته‌نیا نوێنه‌رى یانه‌ كوردییه‌كان بوو له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و له‌ یارى پله‌ى ئۆفى پاڵه‌وانێتى پاش ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌فت تووشى شكست بوو .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز