گۆڕەپان و مەیدانی سیروانی نوێ هەنگاوێکی نوێ دەنێت

بەمەبەستی ئەنجامدانی راهێنان

یانەی سیروانی نوێ فێرگەیەکی تایبەت بە یاریی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان لە شاری سلێمانی دەکاتەوە.

رەنجدەر محەمەد ، پاڵەوانی پێشووی گۆرەپان و مەیدان کە سەرپەرشتی فێرگەکە دەکات بە سپۆرت میدیای وت ، فێرگەی گۆرەپان و مەیدانی سیروانی نوێ بە مەبەستی دروستکردنی چەندین پاڵەوانەو بۆ ئەمساڵیش بۆ تەمەنی (2007 بۆ 2010) فێرگەکە دەکرێتەوە.

سەرپەرشتیاری فێرگەکە وتی ، هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، رۆژانی (یەکشەممە – سێشەممە – پێنجشەممە) سەردانی یاریگای تارتانی راپەڕین بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی راهێنان.

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز