پاله‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش بۆ یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

تا رۆژی هه‌ینی 14ی ته‌موز به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان،به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كان له‌ یارییه‌كانی(سكوات، پێنج پرێس،دیدلێفت) له‌سه‌ر ئاستی لاوان بۆ كوڕان له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.

پاله‌وانێتییه‌كه‌ كاتژمێر 10:30ی به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌م13ی7ی2023، له‌هۆڵی مامۆستا هه‌ڵگورد عارف ركابه‌رییه‌كانی نێو پاله‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شداری هۆڵ و یانه‌كان ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی هه‌ینی 14ی ته‌موز به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ كۆتا رۆژی پاله‌وانێتییه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستانه‌وه‌ مه‌دالیا و جامه‌كانی پاله‌وانێتییه‌كه‌ به‌سه‌ر پاله‌وانان دابه‌شده‌كرێت.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز