عەلی بالوێڤی كورد بووە پاڵەوانی مشتەكۆڵەی جیهان!

لە شاری ووهان

زاگرۆس نانەكەلی

بۆكسێنەری كورد عەلی موسا بالوێڤ توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان لەیاری مشتەكۆڵە،دوای ئەوەی لەیاری كۆتایی رێكەوتی 10-9-2023 عەلی موسا بالوێڤ لەشاری ووهانی چینی رووبەڕووی بۆكسێنەری فەڕەنسی سیریل ماكیادی بووەوە و توانی سەركەوێت بەسەری و عەلی موسا بالوێڤی كوردی ببێتە پاڵەوانی بۆكسێنەری جیهان.

جێگای ئاماژە كردنە پاڵەوانی بۆكسێنەری كورد عەلی موسا بالوێڤ كوردە وخەڵكی وڵاتی كازاغستانە وتەمەنی 30 ساڵە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز