ڕاکردن لە پێناو ئاشتی دا به‌رێوه‌چوو

حسه‌ین عسام پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌ راكردنێك په‌یامى ئاشتى به‌ گوێى جیهان درا .

له‌ هه‌فته‌ى ئاشتى هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 28-11-2023 چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و زانکۆی هەڵەبجە به‌ ئه‌نجامدانى راكردنێكى ماوه‌ درێژ بۆ كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو .

راكردنه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ى سیروان ده‌ستیپێكردو له‌ نێو یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ خاڵى كۆتایی بوو كه‌ ده‌یان وه‌رزشكارى كوردستان و عێراق و ئێران به‌شداریان تێدا كرد .

سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر ئاستى كوڕان ، حسه‌ین عسام پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناو له‌سه‌ر ئاستى كچانیش دیانا كه‌ریم پله‌ى یه‌كه‌مى ده‌سته‌به‌ر كرد .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز