زینه‌ سه‌ركردایه‌تى زاخۆ ده‌كات

خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى راهێنه‌ریشه‌

زینه‌ جه‌میل ، یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق و چه‌ندین یانه‌ى دیارى كوردستان ، له‌ ئه‌زموونێكى نوێدا وه‌ك راهێنه‌رى تیپى تۆپى فۆتساڵى یانه‌ى زاخۆ ده‌ستنیشانكرا به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ خولى فۆتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان .

زینه‌ ناوێكى ناسراوى كوردستان و عێراق وێراى چه‌ندین نازناوو ده‌ستكه‌وت له‌ ژیانى یاریكردنى له‌ رابردوو راهێنه‌رى فۆتساڵى ئافره‌تانى دهۆك بووه‌و خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى راهێنه‌ریشه‌.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز