یانەی رۆژ لە ئیمارات میوان بوو

سەرۆکی یانەی رۆژیش بەشداربوو

 

چوارەم پاڵەوانیەتی پارائۆڵۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری شارقەی ئیماراتی عەرەبی یەگرتوو بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
ژووان ئیسماعیل ، سەرۆکی یانەی رۆژ لەوبارەیەوە دەنووسێت « ئێمەش وەك یانەی وەرزشی ڕۆژ میوان بووین، دەستخۆشی بۆ لیژنەی بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتیەکە، بە تایبەتی د. عبدالرزاق بنی رشید ، سەرۆکی لیژنەی پارائۆلۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا و، د. مصباح ئەمینداری گشتی، لەم پاڵەوانیەتیە،کە ١١ وڵات بەشداریان تیادا کرد، یانەی ڕۆژ بە یاریزانی یانەکەمان محمد ئەحمەد بەشداربوو لە تیمی گۆڵبۆڵی عێراق و ڕۆڵێکی کاریگەری بینی لەسەرخستنی تیمی گۆڵبۆڵی عێراق،بە گۆڵە جوانەکانی عێراقی گەیاندە پلە یەکی پاڵەوانەتیەکە و بوون بەخاوەنی مەدالیای زێڕین، لێرەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین» .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز