یه‌عقوب محه‌مه‌د بووه‌ ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ١٠ ناوبژیوانى كوردى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌

له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتیی ئاسیا، ناوبژیوانێكى كوردى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى ، مۆڵه‌تى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .

ئه‌مرۆ هه‌ینى ١٧-١٢-٢٠٢١ یەعقوب محەمەد چەمچەماڵی له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت له‌ ئاڵماتى پایته‌ختى كازاخستانه‌وه‌ ئاشكرایكرد ، پاش به‌شداریكردنى له‌ خولێكى ناوبژیوانى یه‌كێتیی كاراتى ئاسیاو تێپه‌ڕاندنى تاقیكردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ توانی بڕوانامەی ناوبژیوانی ئاسیەوی لە یاری کاراتێ [ جارجی B] دەستەبەربکات.

به‌ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و بروانامه‌ى ، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ١٠ ناوبژیوانى كوردى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ وه‌ك نوێنه‌رى عێراق یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌به‌ن .

به‌شى وه‌رزش

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز