له جه‌وله‌ى نۆیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنێكى تر‌ى نووسیه‌وه‌و ته‌نیا یانه‌ى به‌شدارى خوله‌كه‌یه كه تووشى هیچ دۆڕاندنێك نه‌بووه .
سلێمانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له یاریگاى زانكۆ میواندارى هه‌ڵۆى كرد‌و یانه‌ى میواندار توانى ٣-١ له هه‌ڵۆ بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان جه‌وله، قه‌ڵادزێ و خاك به گۆڵێك یه‌كسانبوون و بروسك و رانیه‌ش به دوو گۆڵى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا هاتنه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا .
هه‌رچى رزگاریشه توانى به سێ گۆڵى به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ى ره‌واندز بباته‌وه .
سپۆرت میدیا