خولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
سلێمانى له نایاب نزیك ده‌بێته‌وه
له جه‌وله‌ى نۆیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنێكى تر‌ى نووسیه‌وه‌و ته‌نیا یانه‌ى به‌شدارى خوله‌كه‌یه كه تووشى هیچ دۆڕاندنێك نه‌بووه .
سلێمانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له یاریگاى زانكۆ میواندارى هه‌ڵۆى كرد‌و یانه‌ى میواندار توانى ٣-١ له هه‌ڵۆ بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان جه‌وله، قه‌ڵادزێ و خاك به گۆڵێك یه‌كسانبوون و بروسك و رانیه‌ش به دوو گۆڵى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا هاتنه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا .
هه‌رچى رزگاریشه توانى به سێ گۆڵى به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ى ره‌واندز بباته‌وه .
سپۆرت میدیا