سپۆرت میدیا
گەشە شێرزاد ، سەرپەرشتیاری فێرگەی تۆپی پێی سۆران و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی ڕۆژی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران به (سپۆرت میدیا)ى ڕاگەیاند ؛پاش ئەوەی سۆران بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ ، وەرزش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی سەندووە ، بوونی زیاتری یانە وەرزشییەکان له قەزاکان و کردنەوەی بەڕێوەبەڕایەتییەکانی وەرزش و لاوان کاریگەری لەسەر ئەم بوارە زیاتر دەبێت.
گەشە شێرزاد ئاماژەی بەوەشکرد کە بوونی لیژنەی تیپە میللیەکان لە قەزاکان وایکردووە گەنجان زیاتر ڕوو لە وەرزش بکەن و بەتایبەتی تۆپی پێ.
هەروەها داوای کرد نوێنهرایهتى لیژنەی ئۆڵۆمپی لە سۆران بکرێتەوەو ببێته رێگه خۆشكهر بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی یارییەکانی کوردستان لە عێراق بۆ یەکەمجار لەم ناوچەیە.