هاوپۆلنه‌كراو

گەشە شێرزاد : وه‌رزش له‌ سۆران پێشكه‌وتووه‌

ببێته‌ رێگه‌ خۆشكه‌ر بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی

 

سپۆرت میدیا

گەشە شێرزاد ، سەرپەرشتیاری فێرگەی تۆپی پێی سۆران و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی ڕۆژی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران به‌ (سپۆرت میدیا)ى ڕاگەیاند ؛پاش ئەوەی سۆران بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ ، وەرزش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی سەندووە ، بوونی زیاتری یانە وەرزشییەکان له قەزاکان و کردنەوەی بەڕێوەبەڕایەتییەکانی وەرزش و لاوان کاریگەری لەسەر ئەم بوارە زیاتر دەبێت.

گەشە شێرزاد ئاماژەی بەوەشکرد کە بوونی لیژنەی تیپە میللیەکان لە قەزاکان وایکردووە گەنجان زیاتر ڕوو لە وەرزش بکەن و بەتایبەتی تۆپی پێ.

هەروەها داوای کرد نوێنه‌رایه‌تى لیژنەی ئۆڵۆمپی لە سۆران بکرێتەوەو ببێته‌ رێگه‌ خۆشكه‌ر بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی یارییەکانی کوردستان لە عێراق بۆ یەکەمجار لەم ناوچەیە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button