
سپۆرت میدیا
له جه‌وله‌ى 23ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، مه‌لعه‌به‌كه‌ى سلێمانى بووه شانۆى رووبه‌ربوونه‌وه‌ى نێوان نه‌ورۆزو زاخۆ .
یارییه‌كه ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رێوه‌چوو، پێش كۆتایی گێمى یه‌كه‌م كلاودیۆ مارادۆنا گۆڵى پێشكه‌وتنى نه‌ورۆزى تۆماركرد .
له گێمى دووه‌م نه‌ورۆز جارێكى تر له رێگه‌ى گۆڵكاره به‌رازیلیه‌كه‌ى كه مارادۆنایه دووه‌م گۆڵیان نووسیه‌وه، گه‌رچى فه‌رحان شكور گۆلێكى بۆ زاخۆ تۆماركرد به‌ڵام یارییه‌كه تاوه‌كو كۆتایی به ئه‌نجامى 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ورۆز كۆتایهات .
به‌و ئه‌نجامه نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ى32 خاڵ هاته خانه‌ى ده‌یه‌م و زاخۆش به 26 خاڵ له پله‌ى چوارده‌یه‌م .