خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵی جیهانی
نه‌ورۆز سێ خاڵى تر‌ى خسته هه‌گبه‌كه‌یه‌وه
له رێگه‌ى گۆڵكاره به‌رازیلیه‌كه‌ى كه مارادۆنایه دووه‌م گۆڵیان نووسیه‌وه

سپۆرت میدیا
له جه‌وله‌ى 23ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، مه‌لعه‌به‌كه‌ى سلێمانى بووه شانۆى رووبه‌ربوونه‌وه‌ى نێوان نه‌ورۆزو زاخۆ .
یارییه‌كه ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رێوه‌چوو، پێش كۆتایی گێمى یه‌كه‌م كلاودیۆ مارادۆنا گۆڵى پێشكه‌وتنى نه‌ورۆزى تۆماركرد .
له گێمى دووه‌م نه‌ورۆز جارێكى تر له رێگه‌ى گۆڵكاره به‌رازیلیه‌كه‌ى كه مارادۆنایه دووه‌م گۆڵیان نووسیه‌وه، گه‌رچى فه‌رحان شكور گۆلێكى بۆ زاخۆ تۆماركرد به‌ڵام یارییه‌كه تاوه‌كو كۆتایی به ئه‌نجامى 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ورۆز كۆتایهات .
به‌و ئه‌نجامه نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ى32 خاڵ هاته خانه‌ى ده‌یه‌م و زاخۆش به 26 خاڵ له پله‌ى چوارده‌یه‌م .