بە مەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە وەرزشی کوردستان بۆردی وەرزشی یەکێتی لە بەغداد چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا
دوای گەیشتنیان بەشاری بەغداد بۆ ئامادەبون لە مەراسیمی کۆتای خولی بژاردەی بالە نایابەکانی عێراق ،بەرێز لێپرسراوی بۆردی وەرزش و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی ئەندام بۆرد لە میانی سەردانەکەیاندا بە جیا سەردانی ھەریەکە لە بەرێزان (خالد کبیان) راوێژکاری وەرزشی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرێز (خالید شوانی) وەزیری داد و بەرێز (نزار ئامێدی ) وەزیری ژینگە و بەرێز (ھەرێم کەمال ئاغا) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و مەڵبەندی بەغدای یەکێتی نیشتیمانی و بەرێز (کاروان یاروەیس ) ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەرێز (عزەت سابیر) بریکاری وهزیرى نەوتیان کرد و وێرای باسکردن لە گرنگی و بایەخی بۆردی وەرزشی یەکێتی لە ناوچەکە ھاوکات جەختکرایەوە کە بە ھاوکاری و پاڵپشی ھەموان کاربکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزشی کوردستان و پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان بەرپرسانی وەرزشی کوردستان و بەغداد.
راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک)