هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

بۆردی وەرزش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌غداد ئه‌نجام ده‌دات

پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان بەرپرسانی وەرزشی کوردستان و بەغداد

بە مەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە وەرزشی کوردستان بۆردی وەرزشی یەکێتی لە بەغداد چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا

دوای گەیشتنیان بەشاری بەغداد بۆ ئامادەبون لە مەراسیمی کۆتای خولی بژاردەی بالە نایابەکانی عێراق ،بەرێز لێپرسراوی بۆردی وەرزش و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی ئەندام بۆرد لە میانی سەردانەکەیاندا بە جیا سەردانی ھەریەکە لە بەرێزان (خالد کبیان) راوێژکاری وەرزشی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرێز (خالید شوانی) وەزیری داد و بەرێز (نزار ئامێدی ) وەزیری ژینگە و بەرێز (ھەرێم کەمال ئاغا) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و مەڵبەندی بەغدای یەکێتی نیشتیمانی و بەرێز (کاروان یاروەیس ) ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەرێز (عزەت سابیر) بریکاری وه‌زیرى نەوتیان کرد و وێرای باسکردن لە گرنگی و بایەخی بۆردی وەرزشی یەکێتی لە ناوچەکە ھاوکات جەختکرایەوە کە بە ھاوکاری و پاڵپشی ھەموان کاربکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزشی کوردستان و پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان بەرپرسانی وەرزشی کوردستان و بەغداد.

راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک)

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button