
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی لە هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ عێراق دەکات.
لە دیدارێکدا لە بەغداد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ وەرزش وەرزشوانان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێ ناوەتە قۆناغێکی نوێ گەشەکردن بۆیە دەبێت پشتیوانی زیاتر بکرێن بۆ ئەوەی ئەنجامی بەرزتر
لە سەرجەم بوارەکانی وەرزش بەدەست بهێنن چ لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان و کەنداویشدا.
خانمی یەکەم راشیگەیاند، زۆر خۆشحاڵ دەبم کە وەرزشوانێکی کورد یان هەر وەرزشوانێکی دیکەی عێراق و تیپە وەرزشییەکانی عێراق بەشداری لە یارییە جیهانیەکان دەکەن و سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، بۆیە دەبێت بە هەموانەوە هاندەر و پشتیوان و پاڵپشتی زیاتری ئەم سێکتەرە گرنگە بین. لە بەرامبەردا هاوار مەلا محەمەد سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەی خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە لە رابردوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هاوکار و پشتیوانیان بووە.