هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێ ناوەتە قۆناغێکی نوێ گەشەکردن

لە رابردوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هاوکار و پشتیوانیان بووە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی لە هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ عێراق دەکات.

لە دیدارێکدا لە بەغداد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ وەرزش وەرزشوانان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێ ناوەتە قۆناغێکی نوێ گەشەکردن بۆیە دەبێت پشتیوانی زیاتر بکرێن بۆ ئەوەی ئەنجامی بەرزتر

لە سەرجەم بوارەکانی وەرزش بەدەست بهێنن چ لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان و کەنداویشدا.

خانمی یەکەم راشیگەیاند، زۆر خۆشحاڵ دەبم کە وەرزشوانێکی کورد یان هەر وەرزشوانێکی دیکەی عێراق و تیپە وەرزشییەکانی عێراق بەشداری لە یارییە جیهانیەکان دەکەن و سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، بۆیە دەبێت بە هەموانەوە هاندەر و پشتیوان و پاڵپشتی زیاتری ئەم سێکتەرە گرنگە بین. لە بەرامبەردا هاوار مەلا محەمەد سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەی خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە لە رابردوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هاوکار و پشتیوانیان بووە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button