
ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یارى كۆتایی خولى شه‌هید ئاكام كراوه كه 16 هه‌ڵبژارده له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان به‌شداریان تێدا كردوو یارییه‌كانیش له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چوو .
سۆران مه‌جید، رێكخه‌رى خوله‌كه به سپۆرت میدیاى وت ، خولى شه‌هید ئاكام یه‌كێك بوو له خوله سه‌ركه‌وتووه‌كان له مێژووى پاڵه‌وانێتیی هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كان و ته‌واوى یارییه‌كانیش سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوون .
وتیشى، رۆژى یه‌كشه‌ممه له كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره به یارى شاره‌زوورو پیره‌مه‌گرون له سه‌عات 5:00ـى ئێواره له‌سه‌ر یاریگاى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج كۆتایی به خوله‌كه دێت .