هەواڵی نێوخۆیی
كه‌رنه‌ڤاڵى یارى كۆتایی خولى شه‌هید ئاكام به‌رێوه‌ده‌چێت
ته‌واوى یارییه‌كانیش سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوون

ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یارى كۆتایی خولى شه‌هید ئاكام كراوه كه 16 هه‌ڵبژارده له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان به‌شداریان تێدا كردوو یارییه‌كانیش له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چوو .
سۆران مه‌جید، رێكخه‌رى خوله‌كه به سپۆرت میدیاى وت ، خولى شه‌هید ئاكام یه‌كێك بوو له خوله سه‌ركه‌وتووه‌كان له مێژووى پاڵه‌وانێتیی هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كان و ته‌واوى یارییه‌كانیش سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوون .
وتیشى، رۆژى یه‌كشه‌ممه له كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره به یارى شاره‌زوورو پیره‌مه‌گرون له سه‌عات 5:00ـى ئێواره له‌سه‌ر یاریگاى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج كۆتایی به خوله‌كه دێت .