سپۆرت میدیا
به‌رپرسانى یانه‌ى چوارقوڕنه سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى دژه تیرۆرى كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاكه‌ش به‌لێنى هاوكارى و پاڵیشتى یانه‌كه ده‌دات .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى چوارقوڕنه ، ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه سه‌ردانى فه‌رمانده وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ى ، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌زگاى دژه تیرۆرى كوردستانیان كردووه‌و له‌وێش لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییەكی شایستەیان لێكراوه.
له‌و دانیشتنه‌دا، فه‌رمانده باڵاكه‌ى دژه تیرۆرى كوردستان خۆشەویستیەكی زۆری بۆ وەرزش و بەتایبەت یانەی وەرزشی چوارقوڕنە نیشانداوه‌و بەڵێنی پاڵپشتی تەواوی پێداون بەوەی كە هاوكار بێت لە دانەوەی قەرزەكانیان و گۆڕینی پاسى گواستنه‌وه‌ى هاتوچۆى یاریزانه‌كانیش .
یانه‌ى چوارقوڕنه یه‌كێكه له یانه دیاره‌كانى كوردستان ، وه‌رزى رابردووش به‌شدارى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستانى كرد‌و پله‌ى حه‌وته‌مى به‌ده‌ستهێنا.