هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

هاوكارى یانه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌كرێت

بەڵێنی پاڵپشتی تەواوی پێداون

سپۆرت میدیا
به‌رپرسانى یانه‌ى چوارقوڕنه‌ سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاكه‌ش به‌لێنى هاوكارى و پاڵیشتى یانه‌كه‌ ده‌دات .
به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى چوارقوڕنه‌ ، ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ سه‌ردانى فه‌رمانده‌ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ى ، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى كوردستانیان كردووه‌و له‌وێش لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییەكی شایستەیان لێكراوه‌.
له‌و دانیشتنه‌دا، فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى دژه‌ تیرۆرى كوردستان خۆشەویستیەكی زۆری بۆ ‏وەرزش و بەتایبەت یانەی وەرزشی چوارقوڕنە نیشانداوه‌و بەڵێنی پاڵپشتی تەواوی پێداون بەوەی كە هاوكار ‏بێت لە دانەوەی قەرزەكانیان و گۆڕینی پاسى گواستنه‌وه‌ى هاتوچۆى یاریزانه‌كانیش .‏
یانه‌ى چوارقوڕنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ دیاره‌كانى كوردستان ، وه‌رزى رابردووش به‌شدارى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستانى كردو پله‌ى حه‌وته‌مى به‌ده‌ستهێنا.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button