‎شاخەوانێکی کرماشانی وێنەی مام جەلالی بردە سەر بەرزترین شاخی ئێران

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی جام کوردی

 

‎شاخەوانێکی کرماشانی بۆ دووەم جار وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد..

‎بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان شاخەوانی کرماشانی لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەدا سەرکەوتووانە لە ڕێگەی ڕۆژئاواوە شاخی دەماوەندی بە بەرزی 5761 مەتر بڕی و لەم بەرنامەیەدا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد.

‎ئەم شاخەوانە کرماشانییە کە لە بەرنامەیەکی پێشوودا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی وڵاتی فەرەنسا هەڵکردبوو، بەم شێوەیە خۆشەویستی خۆی بۆ کەسایەتی
‎ مام جەلال دووپات کردوەتەوە.

‎رەزا ڕەحمەتیان ڕایگەیاند بەنیازە وێنەی مام جەلال بباتە سەر لوتکەی بەرزترین شاخەکانی جیهان..

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز