هاوپۆلنهكراو
شاخەوانێکی کرماشانی وێنەی مام جەلالی بردە سەر بەرزترین شاخی ئێران
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی جام کوردی
شاخەوانێکی کرماشانی بۆ دووەم جار وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد..
بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان شاخەوانی کرماشانی لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەدا سەرکەوتووانە لە ڕێگەی ڕۆژئاواوە شاخی دەماوەندی بە بەرزی 5761 مەتر بڕی و لەم بەرنامەیەدا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد.
ئەم شاخەوانە کرماشانییە کە لە بەرنامەیەکی پێشوودا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی وڵاتی فەرەنسا هەڵکردبوو، بەم شێوەیە خۆشەویستی خۆی بۆ کەسایەتی
مام جەلال دووپات کردوەتەوە.
رەزا ڕەحمەتیان ڕایگەیاند بەنیازە وێنەی مام جەلال بباتە سەر لوتکەی بەرزترین شاخەکانی جیهان..