![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/03/88177480_494941751152851_6044639914719444992_o.jpg?resize=700%2C499&ssl=1)
تیپى تۆپى پێى یانهى پێشمەرگەی سلێمانی بەمەبەستی بەهێز کردنی ڕیزەکانی گریبەستی لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆکرد و چوار یاریزانی لاوانی بانگهێشتی تیپی یەکەم کرد.
(ساڵح متهڵك ) ئهمرۆ به فهرمى پەیوەندی کرد بەیانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە بە مەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان.
ساڵح له دایك بووی ساڵی (١٩٩٦)ە و لە هێڵی هێرشبەر یاریدەکات لە یانەکانی حەویجە و سۆلاڤ و شێروانە یاریکردوە.
هاوكات یانهكهى شارى سلێمانى هەریەک لە یاریزانان (ڕاوێژ عەتا، بەهەست هاوڕێ، شاکار سەباح و هەستیار سەردار) لە تیپی لاوانی یانەکەوە بانگهێشتی تیپی پێشکەوتوانی پێشمەرگە کران، و لە داهاتوودا لە هەردوو هێڵی ناوەند و هێرشبەر یاریزان بانگهێشت دەکرێن.
سپۆرت میدیا