هەواڵ

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پێنج یاریزانى سه‌رخست

 

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمەرگەی سلێمانی بەمەبەستی بەهێز کردنی ڕیزەکانی گریبەستی لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆکرد و چوار یاریزانی لاوانی بانگهێشتی تیپی یەکەم کرد.

(ساڵح مته‌ڵك ) ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمى پەیوەندی کرد بەیانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە بە مەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان.

ساڵح له‌ دایك بووی‌ ساڵی (١٩٩٦)ە و لە هێڵی هێرشبەر یاریدەکات لە یانەکانی حەویجە و سۆلاڤ و شێروانە یاریکردوە.

هاوكات یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى هەریەک لە یاریزانان (ڕاوێژ عەتا، بەهەست هاوڕێ، شاکار سەباح و هەستیار سەردار) لە تیپی لاوانی یانەکەوە بانگهێشتی تیپی پێشکەوتوانی پێشمەرگە کران، و لە داهاتوودا لە هەردوو هێڵی ناوەند و هێرشبەر یاریزان بانگهێشت دەکرێن.

سپۆرت میدیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button