جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له رێگه‌ى سپۆرت میدیاوه په‌یامى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ده‌كات .
مه‌حموود ئه‌حمه‌د؛ جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى راگه‌یاند ،كۆبوونه‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ده‌بوو زۆر زووتر ئه‌نجامبدرایه چونكه یانه‌كان و یاریزانه‌كانیش ماوه‌یه‌كى زۆر له چاوه‌ڕوانى بوون ، یانه‌كان بارگرانییهكى زۆر له‌سه‌ر شانیان بوو ، به‌و بریاره‌ش یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان كارێكى باشى كردوو چاره‌نووسى خوله‌كه‌ى یه‌كلاكرده‌وه .
مامۆستا مه‌حموود وتیشى ، ئێمه وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى په‌یامى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى ستافى سه‌رۆكایه‌تى و كارگێرى یانه‌ى نهورۆزو یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و ئه‌و نازناوه‌ش به هه‌قى خۆیان وه‌ریان گرتووه .
وتیشى هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر یانه‌یه‌ك پله‌ى یه‌كه‌مى وه‌رگرتایه ئێمه وه‌ك یئَسته په‌یامى پیرۆزباییمان ئاراسته ده‌كردن .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت