هەواڵ

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى : پیرۆزیابى له‌ یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كه‌ین

جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ رێگه‌ى سپۆرت میدیاوه‌ په‌یامى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ده‌كات .

مه‌حموود ئه‌حمه‌د؛ جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سپۆرت میدیاى راگه‌یاند ،كۆبوونه‌كهى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ‌ ده‌بوو زۆر زووتر ئه‌نجامبدرایه‌ چونكه‌ یانه‌كان و یاریزانه‌كانیش ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ چاوه‌ڕوانى بوون ، یانه‌كان بارگرانییه‌كى زۆر له‌سه‌ر شانیان بوو ، به‌و بریاره‌ش یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان كارێكى باشى كردوو چاره‌نووسى خوله‌كه‌ى یه‌كلاكرده‌وه‌ .

مامۆستا مه‌حموود وتیشى ، ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى په‌یامى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ته‌واوى ستافى سه‌رۆكایه‌تى و كارگێرى یانه‌ى نه‌ورۆزو یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و ئه‌و نازناوه‌ش به‌ هه‌قى خۆیان وه‌ریان گرتووه‌ .

وتیشى هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك پله‌ى یه‌كه‌مى وه‌رگرتایه‌ ئێمه‌ وه‌ك یئَسته‌ په‌یامى پیرۆزباییمان ئاراسته‌ ده‌كردن .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button