پێشمه‌رگه‌ بردنه‌وه‌ى نووسیه‌وه‌

پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ پێشوازی لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی خولی پلەیەکی عێراق کرد و لە نەورۆزی هاوشاری بردەوە

ئێوارەی ئه‌مرۆ یەکشەممە گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی خولی پلەیەکی عێراق- کۆمەڵەی باکور بەڕێوەچوو

پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگایی زانکۆ تایبەت بە یانەی نەورۆز بووە میوانی و یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

گۆڵەکانی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکەکانی (٢٦،٦٤،٨٤) لە ڕێگەی یاریزانان (ئەحمەد وەهاب بە لێدانی سزا، هێمن ڕزگار و ئاریان جەوهەر)ەوە تۆمارکران.

تاکە گۆڵی یانەی خاوەن یاریگایش لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئاسۆ ڕۆستەم لە خولەکی ٥٥ تۆماریکرد، بەم ئەنجامە پێشمەرگەی سلێمانی یەکەمی سەرکەوتنی نوسیەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەپێش یانەی حەویجە لە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی دەبیندرێت.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی
فۆتۆ: شاڵاو عه‌بدولواحید

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز