پێشمهرگه بردنهوهى نووسیهوه
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2021/01/142640209_690429551604069_5432804965377758512_o.jpg?fit=1786%2C1019&ssl=1)
پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ پێشوازی لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی خولی پلەیەکی عێراق کرد و لە نەورۆزی هاوشاری بردەوە
ئێوارەی ئهمرۆ یەکشەممە گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی خولی پلەیەکی عێراق- کۆمەڵەی باکور بەڕێوەچوو
پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگایی زانکۆ تایبەت بە یانەی نەورۆز بووە میوانی و یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
گۆڵەکانی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکەکانی (٢٦،٦٤،٨٤) لە ڕێگەی یاریزانان (ئەحمەد وەهاب بە لێدانی سزا، هێمن ڕزگار و ئاریان جەوهەر)ەوە تۆمارکران.
تاکە گۆڵی یانەی خاوەن یاریگایش لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئاسۆ ڕۆستەم لە خولەکی ٥٥ تۆماریکرد، بەم ئەنجامە پێشمەرگەی سلێمانی یەکەمی سەرکەوتنی نوسیەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەپێش یانەی حەویجە لە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی دەبیندرێت.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی
فۆتۆ: شاڵاو عهبدولواحید